Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر AA
سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح بەیاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە کوێت بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی میری کوێت، میر سەباح ئەحمەد جابر سەباح.
شاندەکەی عێراق پێکهاتووە لە ھەریەک وەزیری دارایی، وەزیری دەرەوە، وەزیری پلاندانان و نوێنەرانی هێزە سیاسییەكان.
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرکۆماری عێراق بڵاویکردەوە کە بەرهەم ساڵح هاوخهمی قوڵی گەلی عێراق و خۆی گەیاندووەتە بە میری نوێی کوێت و تەواوی کەسوکاری شێخ سەباح و گەلی كوێت بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو میر سەباح ئەحمەد سەباح.
رایگەیاندووە ناوچەكە بە دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامیی و جیهانیش برایەكی مەزنیان لەدەستدا كە هەمیشە لە خەمی مرۆڤایەتیدا بوو، سوریش بوو لەسەر رەتكردنەوەی جیاوازییەكان و هێنانەدی ئاشتی و پێكەوەیی لە ناوچەكەدا.
سەركۆمار جەختیكردووەتەوە لە پەیوەندی هەردوو گەل و وڵات، سوربوونی عێراقی بە گەل، سەرۆك و حكوومەت نیشاندا لە پێناو هەنگاونان بەرەو پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە بەرەو هاریكاری زیاتر لە سەرجەم بوارەكاندا كە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەل بكات و بەهای هاریكاری و خۆشەویستی و ئاشتی لە ناوچەكەدا بچەسپێنێ.