Rewa Mahmood Hasan
25 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2019
هەولێر - AA
سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح له كۆشكی ئیلیزێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كۆبووه و سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کان و هه‌لومه‌رجی ئه‌منی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و جیهان گفتوگۆیانكرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، له دیداره‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح و ئیمانوێل ماكرۆن باسیان له گرنگی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و فه‌رەنسا له گشت بواره‌كاندا كردووە که زامنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا بکات و یارمه‌تیده‌ری عێراقیش بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و ده‌سپێکردنی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه فه‌ره‌نسا هاوبه‌شێكی ستراتیژی و دۆستێكی گرنگی عێراقه‌و رۆڵی به‌هێزی هه‌یه له پشتیوانیكردنی عێراق له پرۆسه‌ی بنبڕكردنی تیرۆر و هێنانه‌كایه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا.
سەرکۆماری عێراق خواستی وڵاتەکەی بۆ به‌شداری فه‌ڕه‌نسا له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانەکەی ده‌ربڕیووە و له‌م روه‌شه‌وه جه‌ختی له ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش کرده‌وه، هاوكات داوای كردووە فه‌ره‌نسا هاوكاری عێراق بكات له وه‌به‌رهێنان له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و نه‌وت و ووزه دا، به تایبه‌ت باسی له پێویستی گه‌شه‌پێدانی توانا سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی عێراق له لایه‌ن فه‌ره‌نساوه کرد، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا رۆڵی به‌رچاوی فه‌ره‌نسای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر و پشتیوانیكردنی عێراق له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعشدا به گرنگ وه‌سف کرد.
ئیمانوێل ماكرۆن وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح، ته‌ئکیدی له پێویستی بههێرکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و فه‌ره‌نسا کردووەتەوه، هاوکات ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشانداوە بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری له كه‌رتی وزه و پیشه‌سازی و نه‌وتدا، راشیگه‌یاندووە بۆ سه‌قامگیری و ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایش و ئارامی ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگی و کاری هاوبه‌شن له‌گەڵ عیراقدا.