Mümin Altaş
02 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداری کردن لە ١٠يەمین لووتکەی ڕێکخستنی دەوڵەتانی تورک، بە فڕۆکەی تایبەتی "TC-TUR" بەرەو ئاستانای پایتەختی کازاخستان بەڕێکەوت.
ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لەلایەن جێگری سەرکۆمار، جەودەت یڵمازەوە بەڕێکرا.
هەریەک لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسلان بایراکتار و وەزیری بازرگانی، عومەر بۆڵات و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاکساکالی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک، بینالی یڵدرم و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن لەو گەشتەیدا.