Çiğdem Münibe Alyanak,Ergin Garip
19 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ– AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی چل و حەوته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئۆپه‌راسیۆنی ئاشتیی قوبرس به‌ره‌و كۆماری توركی قوبرسی باكوور به‌ڕێكه‌وت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری كاتژمێر ١٤:١٠ له رێگای فڕۆكه‌ی جۆری TC TUR له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵه‌وه به‌ره‌و كۆماری توركی قوبرسی باكوور به‌ڕێكه‌وت.
سەرکۆماری تورکیا و شاندی یاوەری له‌لایه‌ن وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیای توركیا، مسته‌فا ڤارانك و بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، بینالی یڵدرم و پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یارلیكایا به‌ره‌و قوبرسی باكوور به‌ڕێ خران.
هه‌ریه‌ك له خاتوو ئامینه ئه‌ردۆغان؛ جێگری سهركۆمار، فوئاد ئۆكتای و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار له‌نێو ئه‌و شانده‌دان كه یاوه‌ری سهركۆمار ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.