Zafer Fatih Beyaz
18 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2022
لڤیڤ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگێشتی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە پۆڵەنداوە بە ئۆتۆمبێل بەرەو شاری لڤیڤ رۆژئاوای ئۆکراینا کەوتەڕێ.
سەرەتا ئەردۆغان گەیشتە فڕۆکەخانەی جیشۆڤ لە پۆڵەندا و لەلایەن پارێزگاری ناوچەی پۆڵەندا، رادۆسلاڤ ڤیاتر و باڵیۆزی تورکیا لە پۆڵەندا، جەنگیز کامیل فراتەوە پێشوازی لێکرا.
لەم سەردانەدا هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، فاتیح دۆنمەز، وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، واحید کیریشچی، وەزیری بازرگانی، مەهمەت مووش، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)، هاکان فیدان، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دامەزراوە پیشەسازییەکانی بەرگریی سەربە سەرۆکایەتی کۆمار، ئیسماعیل دەمیر، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک و بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای بایکار بۆ پیشەسازی فڕۆکە، هالوک بایراکتار یاوەری ئەردۆغان-یان کرد.
بڕیاریشە ئەردۆغان و زێلینسکی لە کۆشکی پۆتۆتسکی کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجام بدەن و دواتر زێلێنسکی لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس کۆبێتەوە.
دواتریش ئەردۆغان، زێلێنسکی و گوتیرێس کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش ساز دەکەن.