Zana Natık Kerem
20 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەیشتە شاری نیویۆرک.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەمە، بەرھەم ساڵح مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەیشتووەتە شاری نیویۆرک.
پێشتر نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاندبوو کە بەرھەم ساڵح بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوتووە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
چاوەڕوان دەکرێت بەرھەم ساڵح گوتاری عێراق لە کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش بکات.