Davit Kachkachishvili
31 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2022
کیێڤ - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، ڤالیریتی زالوژینی جەختی لەوە کردەوە کە هێزی پێویستیان هەیە بۆ ئەوەی ئەو جەنگە ببەنەوە کە دژ بە وڵاتەکەی درێژەی هەیە.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە کاتەکانی درەنگانی شەو بڵاویکردەوە، زالوژینی پەیامێکی ئاراستەی گەلەکەی کرد و پیرۆزبایی سەری ساڵی زایینی لێکردن.
زالوژینی ئاماژەی بە بەردەوامی ئەو جەنگە کرد کە رووسیا دژبە وڵاتەکەیان هەڵیگیرساندووە و باسی لەوە کرد کە خەڵکی وڵاتەکەی بەهۆی ئەو جەنگەوە رۆژانێکی سەخت بەڕێدەکەن و، گوتی: "ئەم کریسمسە تامی فرمێسک و رەنگی خوێنی هەیە".
ڤالیریتی زالوژینی باسی لەوەیش کرد کە رووسیا جەنگی دژ بە وڵاتەکەی هەڵگیرساندووە و گوتی: "ئێمە جەنگمان هەڵنەبژارد، بەڵام بەرەنگاربوونەوەمان پەسەند کرد. خودا لەگەڵ ئێمەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هێزی تێکشکاندنی دوژمنمان هەیە. گەلێک خەباتەکەی لە ناخیدا لەدایک دەبێت".