Abdullah Shukur
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2018
پەکین - AA
سەرۆکی رێکخستنی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول)، مینگ ھۆنگڤی بە گومانی پێشێلکردنی یاساکان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
کۆمسیۆنی چاودێری و جڵەوگیری ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی چینی رایگەیاند، جێگری وەزیری ئاسایشی گشتی چین و سەرۆکی ئینتەرپول، مینگ بە گومانی پێشێلکردنی یاساکان لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
پێنجی تشرینی یەکەمی رابردوو، ئینتەرپول رایگەیاندبوو کە مینگ لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی رابردوو لە فەڕەنساوە سەردانی چینی کردووە و لەو کاتەوە ھیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نازانرێت.
مینگ لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بە سەرۆکی ئینتەرپول ھەڵبژێردرابوو.