Emel Öz Gözellik,Mohammed Baqi Hussein
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
سیئۆل - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له پیۆنگیانگ پایته‌ختی كۆریای باكوور، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، كیم جۆنگ ئون كۆبووه‌وه.
پۆمپیۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند کە له پیۆنگیانگ له‌گه‌ڵ كیم كۆبووه‌ته‌وه و له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كانی لووتكه‌ی سینگاپوره‌وه پێشڕه‌وییان ئه‌نجامداوه.
ناوبراو راشیگه‌یاندووه كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆریای باكوور باش بووه و دوای پیۆنگیانگ سه‌ردانی سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشووری كردووه.
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، مایك پۆمپیۆ له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، شینزۆ ئابێوه پێشوازیی لێكرا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ش كۆبووه‌وه. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، پۆمپیۆ و ئابێ هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئه‌وكاته‌ی كۆریای باكوور ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌بێت، سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام بێت.
مانگی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، به‌م نزیكانه لووتكه‌ی دووه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
12ی حوزه‌یرانی رابردوو تره‌مپ و كیم له سینگاپور كۆبوونه‌وه و له‌دوای لووتكه‌كه هه‌ردوو سه‌ركرده له‌سه‌ر داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی له كۆریای باكوور گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
به‌ڵام دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك گرژیی دیپلۆماسی له نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌ریهه‌ڵدا و ئه‌مریكا كۆریای باكووری به ده‌ستبه‌ردارنه‌بوون له چه‌كی ئه‌تۆمی تۆمه‌تباركردبوو.