Emre Aytekin
13 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2026
لە کاتێکدا جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قۆناغێکی لەرزۆکی ئاگربەستدایە و هێشتا چارەسەر نەکراوە، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دوای ههشت ساڵ و نیو، سەردانی چین دەکات کە ڕکابەری ستراتیجی وڵاتەکەیەتی.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی شینخوا، ترەمپ بە یاوەری شاندێکی بەرفراوان کە لە سیاسیی و نوێنەرانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان پێکهاتووه، به سەردانێکی سێ ڕۆژیی گەیشتە پەکینی پایتەخت.
له كاتێكدا ترەمپ دوای ههشت ساڵ و نیو سەردانی چین دەکات. سەرۆکی پێشوو، جۆ بایدن لە سەردەمی سهرۆكایهتیيهكهیدا سەردانی ئهو وڵاتهی نهكرد و، دوایین سەردانی ئەمریکا بۆ ئەم وڵاتە لەسەر ئاستی سهرۆك، لە یەکەم خولی ترەمپ و لە ساڵی ٢٠١٧دا ئەنجامدرا.
لەم سەردانەدا هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئهمریكا، مارکۆ ڕوبیۆ و وەزیری بەرگریی، پیت هێگسێت و نوێنەری بازرگانیی، جەیمسۆن گریر و ڕاوێژکاری کۆشکی سپی، ستیفن میلەر یاوەری ترەمپ دەکەن.
ههروهها وەزیری گهنجینهی ئهمریكا، سکۆت بێسێنت ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی گفتوگۆ ئابووریی و بازرگانییەکانی لەگەڵ چین لە سێئولی پایتەختی کۆریای باشوور، بەرەو پەکین بەڕێکەوت.