Hemn Osman
07 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2015
ئه‌سینا
ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره كه له وڵاتانی جیاوازه‌كانی جیهان به‌تایبه‌تی سووریا، له ده‌ست شه‌ڕ و پیكدادان و جه‌نگی ناوخۆی وڵاته‌كانیان به‌ناچاری وڵاتیان جێهیشتووه و به‌ئومێدێكی زۆره‌وه به‌ڕێ ده‌كه‌ون بۆ گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌ورووپا، له دوورگه‌كانی یۆنان رووبه‌ڕووی بارودۆخی سه‌خت ده‌بنه‌وه.
په‌سه‌ند نه‌كردنی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپاوه، بووەته هۆی كۆبوونه‌وه و كه‌ڵه‌كه بوونی په‌نابه‌ران له دوورگهكاندا.
په‌نابه‌ران، ته‌واوی ئه‌و پارانه‌ی كۆیان كردووەته‌وه ده‌ده‌نه قاچاغچیهكان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به رێگه‌ی نایاسایی بگه‌نه وڵاتانی ئه‌ورووپا، به‌مه‌ش ژیانی خۆیان خستووەته مه‌ترسییه‌وه، كاتێكیش ده‌گه‌نه ئه‌و دوورگانه، به‌هۆی ناپێویستی ژێرخانیانهوه له دۆخێكی ناته‌ندروست و نائارامدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی مانه‌وه له دوورگه‌كانی یۆنان‌دا، هه‌زاران ژن و منداڵ، به‌ناچاری له‌ده‌ره‌وه رۆژ ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ده‌ستدرێژی سیكسی بوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، باس له گرنگی دروست كردنی شوێنی مانه‌وه كراوه بۆ په‌نابه‌ران، كه پێش نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان، ژماره‌یان له‌و دوورگانه‌دا گه‌یشتبووه 20 هه‌زار كه‌س، بۆ ئه‌مه‌ش به‌په‌له داوای 32 ملیۆن یۆرۆی كردبوو.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی به‌رپرسانی ناوخۆی یۆنان و كه‌سه خۆبه‌خشه‌كان، به‌ڵام رۆژانه له دوورگه‌ی میدیلی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌ران به‌هۆی خراپی ره‌وشی ژیانیانه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، كاتێ به خاك دهسپیردرێن له‌سه‌ر كێلی گۆڕه‌كه‌یان ئاماژه به ناوه‌كانیان ناكرێت، به‌ڵكو ته‌نیا ژماره‌یان له‌سه‌ر ده‌نووسریت.
به‌هۆی چڕی لێشاوی كۆچه‌وه، له هه‌ندێ دوورگه‌دا به‌هۆی زۆری ژماره‌ی كۆچكردووانی په‌نابه‌رانه‌وه شوێن بۆ به‌خاكسپاردنیان نه‌ماوه.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و گۆڕستانه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه دانراوه كه به‌هۆی رووداوی به‌له‌م و كێشه‌ی ته‌ندروستیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن پڕ بووه، ئه‌مه‌و له دوورگه‌ی میدیلی 55 ته‌رم، له دوورگه‌ی سیسام 30 ته‌رم له‌به‌ر نه‌بوونی گۆڕ له به‌فرگره‌دا دانراون.
هاوكات به‌رپرسان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بێ چاره‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و تراژیدیایانه‌ی له دوورگهكاندا رووده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: له پاڵ هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره بۆ كێشه‌ی په‌نابه‌ران، له هه‌مان كاتدا هه‌ولی چاره‌سه‌ر كردنی نه‌بوونی شوێنی گۆرستانیش ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئاماژه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015ه‌وه 700 هه‌زار په‌نابه‌ر، كه زۆربه‌یان سووری و ئه‌فغانین، له ریگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌ورووپا. له‌و ژماره‌یه‌ش 562یان روویان له یۆنان و 140 هه‌زاریان روویان له ئیتاڵیا كردووه. لانی سێ هه‌زار په‌نابه‌ر له ده‌ریادا خنكاون یان بێ سه‌روشوێن بوون.
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ماوه‌ی تشرینی یه‌كه‌مدا له كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه 99 هه‌زار په‌نابه‌ر روویان له دوورگه‌ی میدیلی، 22 هه‌زار روویان له دوورگه‌ی ساكز، 21 هه‌زار و 500 روویان له دوورگه‌ی سیسام و حه‌وت هه‌زار و 500یش روویان له دوورگه‌ی لێرۆس كردووه.
له كاتێكدا به‌شێكی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه به رێگای وشكانی گوازراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا زیاد له 22 هه‌زاریان له دوورگهكاندا ماون.