Sangar Hamad Azeez
26 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
ئاداما بارۆو کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی گامبیا لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەڵام سەرۆکی ئەوکات یەحیا جەممە ئامادە نەبوو دەسەڵات دەستاودەست بکات و بەهۆیەوە رووی لە سەنیگال کردبوو گەڕایەوە زێدی خۆی.
سەرۆکی پێشوی گامبیا یەحیا جەممە، لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتی ئەنجامەکەی کردەوە و لە کاتێک کە دەبوو لە ١٩ی ئەم مانگە دەسەڵات دەستاو دەست بکات لە ١٧ی مانگ بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ باری نائاسایی لە وڵاتەکە راگەیاند.
سەبارەت بە رووداوەکەش سوپای کۆمەڵەی ئابووری وڵاتانی رۆژئاوای ئەفریقا هەڵوێستیان وەرگرت و لە ١٩ی مانگ لە وڵاتی سەنیگالەوە چوونە خاکی گامبیا لە هەمان رۆژیشدا ئاداما بارۆو لە باڵیۆزی گامبیا لە سەنیگال سوێندی یاسایی خوارد.
لە بەرامبەردا جەممە بە ناچاری وازی لە پۆستی سەرۆکی وڵات هێنا و لەگەڵ خانەوادەکەی گامبیای جێهێشت.