Rewa Mahmut Hasan
26 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو پەیرەو کردنی ئەشکەنجەدانی جۆری (وەتەربۆردین) بۆ ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی بە سوود دەبێت، هاوکات سکرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتەنبەرگ ئاماژەی بەوەدا کە هاوپەیمانێتییەکەیان بەردەوام دەبێت لە هەڵسوکەوت و مامەڵە کردن بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
دوای ئەوەی کە پرسیاری ئەوە ئاراستەی ستۆڵتەنبەرگ کرا کە ئایا پەیمانی ناتۆ هەمان تەکتیکی ئەشکەنجە بەکاردەهێنێت یان لەگەڵ بنەماکانیدا دەگونجێی یان نا؟ ستۆڵتەنبەرگ ئاماژەی بەوەدا کە ناتۆ تەواوی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا ئەنجام دەدات و ناتۆ بەردەوام دەبێت لەوجۆررە سیاسەتانەی خۆی (پەیرەو کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان).
پێشتر لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا تەکتیکی ئەشکەنجەی وەتەربۆردین (دروست کردنی هەستی ئەوەی کەسەکە دەخنکێت) بەکەڵک دێت بۆ بەکارهێنان لەگەڵ ئەندامانی داعشدا، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو بەڵێ لەو بڕوایەدام ئەو تاکتیکە بەکەڵك بێت، چونکە دەبێت وەڵامی ئاگر بەئاگر بدەینەوە.