Mücahit Oktay
14 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2024
نیویۆرک - AA
شەپۆلێکی بەفری چڕ بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتەوە و سەرانسەری نیویۆرکی بە بەفر سپی پۆش کرد.
سانترال پارک کە یەکێکە لە پارکە بەناوبانگەکانی نیویۆرک لە میانی چەند خوولەکێکدا هەشت سانتیمەتر بەفری لێ کەوتەوە و ئەوەش لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ یەکەمجارە بەفرێکی چڕی لەو شێوەیە ببارێت.
هاوکات لەگەڵ بەفر بارینەکە، زریانێکی بەهێزیش ڕووی لە ناوچەکە کردووە.
بەرپرسانی نیویۆرک لە دوێنێوە لە ئامادەباشی تەواو دان بۆ ئەگەری هەر چەشنە ڕووداوێکی نەخوازراو.
هەر یەک لە ویلایەتەکانی نیوجێرسی، پێنسیلڤانیا، ماساچوس کەوتنە بەر شەپۆلەکە و ئەستووری بەفر لە ویلایتی پێنسیلڤانیا گەیشتە ٣٨ سانتیمەتر.