Mazın Asad
04 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
کلیس - AA
دوای ئەوەی لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شارۆچکەی چۆبانبەی شاری حەلەب دوو ھاووڵاتی سووری بریندار بوون، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ھێندرانە تورکیا.
بەپێی زانیارییەکان، بۆمبێکی چێندراوی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری شارۆچکەی چۆبانبەی شاری حەلەب تەقییەوە. بەھۆی تەقینەوەکە دوو ھاووڵاتی سووری بریندار بوون و پاشان لە لایەن کەسوکاریانەوە بۆ سنووری تورکیا گواسترانەوە.
یەکێک لە بریندارەکان بە ئامبولانس بۆ نەخۆشخانەی گشتی عەنتاب و ئەوی دیکەش بۆ نەخۆشخانەی گشتی کلیس گواسترایەوە.
ئاماژە بەوە کراوە کە تەندروستی بریندارەکان جێگیرە.