Hemn Baban
18 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2017
هه‌ولێر - AA
عه‌لی حوسێن ده‌ڵێت پێیان باشه كورد به یه‌كگرتوویی بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا و گفتوگۆ ده‌ست پێ بكات.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌لی حوسێن له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو چه‌ند پرسیارێك وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه له‌نێویاندا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی، نێچیرڤان بارزانی بۆ لای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چین، ئاراسته و بیركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو لە لای هه‌ندێك له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كه حكوومه‌تێكی كاتی پێكبهێنرێت، به‌ڵام بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی كاتی ئێمه پێمان وابوو مادام به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چین با هه‌ڵبژاردن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێستا حكوومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه چه‌ند مانگێكی تریش له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت رێكنه‌كه‌وین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه قه‌ناعه‌تمان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان له مانگی ئایاری داهاتوو بكرێت، ئێمه هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له مانگی ئادار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو مانگ سێ مانگه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پێكبهێنین".
ده‌شڵێت "بۆیه هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موو مه‌سه‌له‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، بۆیه ئێمه حه‌زمان ده‌كرد كه حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان وتوێژ بكات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و ئه‌وه بوو سه‌ردانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد ئیتر ته‌قریبه‌ن هه‌مووشیان گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی کە ده‌بێت په‌له بكرێت له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت".
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌لی حوسێن گوتی: "ئه‌گه‌ر داخیلی گفتوگۆ بووین كه زیاتر حكوومه‌ت گفتوگۆ ده‌كات و زیاتر گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته، ئه‌ویش ئێستا وه‌زیرێكی كاك رێباز حه‌ملان وه‌كو وه‌زیر گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئیتر گۆڕان بێته‌وه یان ده‌بێته‌وه ئۆپۆزسیۆن خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن و پێكهاته‌كانی دیكه نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه".
عه‌لی حوسێن ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه باشتره پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ساڵی ئاینده هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنه‌كانی خۆی بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كردبێت، له‌مه‌ڕ هۆكاری ئه‌وه‌شه‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق یه‌كلایی بوویه‌وه مانگی ئایار هه‌ڵبژاردن بكات، باشتره ئێمه پێشتر هه‌ڵبژاردنی خۆمان كردبێت و حكوومه‌تی خۆمان دروست كردبێت، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كگرتوویی بچینه‌وه بۆ به‌غدا و بۆ به‌هێزبوونی پێگه‌ی كوردیش له به‌غدا وهه‌رێمی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانین باشتر له‌سه‌ر ئایندهی عێراق گفتوگۆ بكه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنمان كردبێت و به یه‌كگرتوویی بچینه به‌غدا و سه‌ركه‌وتووتر داخلی گفتوگۆكان ده‌بیین".
له‌باره‌ی یه‌ك لیستی حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "مه‌رج نییه به‌یه‌ك لیست بین، ئاساییه لیستی جیا بین، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و كات هاوپه‌یمانیەتی بكه‌ین نه‌وه‌ك به ته‌نها له نێوان خۆمان وه‌كو حزبه كوردستانییه‌كان، به‌ڵكو وه‌كو حزبه‌كانی دیكه له عێراق كه باوه‌ڕییان به ده‌ستوور و مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ده‌كرێت هه‌ماهه‌نگییمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه هه‌بێت كه خاڵی هاوبه‌شمان زۆر بێت".
عه‌لی حوسێن له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ هاوپهیمانێتییهكیان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق كردبێت تا ئێستا و ده‌ڵێت "وه‌كو پارتی ده‌مانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین، ئێمه دژی كه‌س نین وه‌كو دژ، تێبینییمان له‌سه‌ر نوری مالكی هه‌بووه كه له حوكمڕانی بووه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، ئێستاش تێبینمان له‌سه‌ر حەیدەر عه‌بادی هه‌یه، ئێمه سه‌یر ده‌كه‌ین ئه‌و لیسته‌ی براوه‌یه له عێراق و ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی پێكده‌هێنێت كه چه‌ند له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی ئێمه‌یه و له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی ئێمه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور ئێمه له‌گه‌ڵی ده‌بین، به‌ڵام جارێ زووه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه".