Heman Hussein Yaseen
23 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2026
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پایتەختی ئێران، تاران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە کە کەمێک پێش ئێستا سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی گەیشتە تاران.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکوەزیرانی عێڕاق عەلی زەیدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نوسیبووی: "بە سەردانێکی فەرمی بەرەو تاران بەڕێکەوتین و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا لە کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو دۆسیانەی کە جێگای بایەخی ھاوبەشن، ھەروەھا لەبارەی ھاریکاری دوولایەنە و ڕاوێژکارکردن سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان و ھەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".