Ruslan Rehimov
10 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2025
باکو - AA
کۆبوونەوەی سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان لە ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات دەستیپێکرد.
سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە کرد کە عەلیێڤ و پاشینیان لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیی بەردەوامی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ئەبو زەبی کۆبوونەتەوە.
لەسەر پێشنیاری باکو، ئازەربایجان و ئەرمینیا دوای جەنگی دووهەمی قەرەباغ دەستیان بە گفتوگۆکانی ئاشتیی کرد و، لە ئاداری ٢٠٢٥دا لەسەر دەقی ڕێککەوتننامەی ئاشتیی ڕێککەوتن.
حکوومەتی ئازەربایجان مەرجی هەموارکردنەوەی دەستووری ئەرمینیا کە تۆمەتی لە بارەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئازەربایجان لەخۆگرتووە و هەڵوەشاندنەوەی گرووپی مینسک سەربە ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاری ئەورووپا (AGİT) خستووەتەڕوو بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنەکە.
دوایین جار عەلیێڤ و پاشینیان لە چوارچێوەی شەشهەمین لووتکەی کۆمەڵگەی سیاسی ئەورووپا کە مانگی ئایار لە تیران پایتەختی ئەلبانیا بەڕێوەچوو، کۆبوونەوە.