غه‌ززه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین، ئه‌شره‌ف ئه‌لقودره بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هه‌ندێ ناوچه‌ی غه‌ززه به‌رده‌وامه."
ئه‌لقودره هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ قەزای قه‌راره‌ی سه‌ر به خان یونس، دوو كه‌س كوژران. هه‌روه‌ها له هێرشێكی دیكه‌ی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح 11 كه‌س بریندار بوون.
ئه‌لقودره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌وه‌ته‌ی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل له رۆژی 7ی ته‌مموزه‌وه بۆ سه‌ر غه‌ززه ده‌ستی پێكردوه، ژماره‌ی كوژراوانی فه‌له‌ستینی گه‌یشتۆته 250 كه‌س له‌گه‌ڵ هه‌زارو 931 بریندار.