كه‌رتی غه‌ززه
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له شاهیدهكانهوه وه‌رگیراوه، تانك و سه‌یاره گوله نهبڕهكانی سوپای ئیسرائیل به‌ره‌و شاری به‌یت لاحیا باكووری كه‌رتی غه‌ززه لهبهرهوپیشچووندان.
له سه‌یاره گوله نهبڕهكانهوه به ئاڕاسته‌ی زه‌ویه كشتوكاڵی و یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كانی ناوچه‌كه ته‌قه كراوه و تاڵقه ته‌نوره و بۆمبی ده‌نگی ئاڕاسته‌ی ئه‌و ناوچانه كراوه.
له كاتێكدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا ده‌سووڕانه‌وه، له‌نێوان سه‌ربازانی ئیسرائیل و گروپه چه‌كداره فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا شه‌ڕ و پێكدادانێكی توند ده‌ستی پێكردووه. له شاری به‌یت لاحیاشدا ده‌نگی ته‌قه‌ی زۆر و ته‌قینه‌وه ده‌بیسترێت.
له پاڵ برینی كاره‌بای شاره‌كانی به‌یت حانون و به‌یت لاحیا، هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆنیش له كه‌رتی غه‌ززه وه‌ستێنراون. هاوكات به‌هۆی هێرشی ئاسمانیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له بینا و ژێرخانی چه‌ند شارێك زیانی به‌رچاویان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌ندرا، كه به‌سه‌ر كامپی ئاواره‌كانی جیبالیادا فیشه‌كی تاڵقه ته‌نوره هه‌ڵدراوه.