Ömer Aydın,Hemın Othman Mohammed
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
فلامانڤیلا - AA
له به‌شی ئامێری وێستگه‌ی ئه‌تۆمی فلامانڤیلای باكووری فه‌ڕه‌نسا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن پارێزگای نۆرماندیهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بەوە كراوه كه ته‌قینه‌وه‌كه ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 10:00 به‌كاتی ناوخۆ، له به‌شی ئامێری وێستگه‌كه روویداوه و، به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س به‌سووكی برینداربوون.
تیمه‌كانی ته‌ندروستی و كارمه‌ندانی ئاسایش ناوچه‌كه ره‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری ویستگه‌كه كراون و، له ده‌ره‌وه‌ی به‌شی ئه‌تۆمی كه به‌شی هه‌ستیاری ویستگهكهیه، ئاگركه‌وتووه‌ته‌وه.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژه به‌وه كراوە كه هیچ مه‌ترسییه‌كی دزه‌كردنی ئه‌تۆمیی رووینه‌داوه، به‌ڵام پێنج كه‌س به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به دوكه‌ڵی ته‌قینه‌وه‌كه باری ته‌ندروستیان تێكچووه.
له كاتێكدا ئاماژه به‌وه كراوه كه پلانی ده‌ستوه‌ردانی خێرا كه له‌رووی ئاسایشی وێستگه‌كه‌وه له ئاماده‌ییدایه نهخراوهتهكار، وه‌ك رێوشوێن به‌شی یه‌كه‌می كارلێكی وێبستگهكه راگیراوه و، به‌شی دووه‌می كارلێك خراوه‌ته‌كار.
وێستگه‌ی ئه‌تۆمی فلامانڤیلا كه له ساڵانی 1987 و 1988 ده‌ست به‌كاركردن کرا تێیدا، خاوه‌نی دوو به‌شی كارلێكه. پیش‌تر رووداوی دیكه تیایدا روویداوه. له 2012دا هه‌ست به‌وه كرا كه له به‌شی یه‌كه‌مه‌وه دزه‌كردن روویداوه، ئه‌وه‌یش بووه دروستبوونی دڵهڕاوهكێی زۆر له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه به‌شی سێهه‌می كارلێكی ویستگه‌كه له ساڵی داهاتوو ده‌ستبه‌كارده‌كات.