Yusuf Özcan,Ramal Abdullah Mahmood
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2019
پاریس – AA
ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی بڕیار بوو سبه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان له شاری بۆورگێس-ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامی بده‌ن له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی چێر-ه‌وه قه‌ده‌غه كرا.
فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی چێر رایگه‌یاند كه خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كانی له شاری بۆورگێس قه‌ده‌غه كردووه كه بڕیار وابوو سبه‌ی ئه‌نجامی بده‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ده‌كرێ ئه‌و گرووپه له ده‌ره‌وه‌ی شار خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
پێشڕه‌وانی هێله‌ك زه‌رده‌كان پریسكیللیا لودۆسكی و ماكسیمی نیكۆڵا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی داوایان له خۆپیشانده‌ران كرد سبه‌ی به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه‌ی بۆورگێس بكه‌ن كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی فه‌ڕه‌نسا.
سبه‌ی خۆپیشانده‌ران له سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسا له نۆیه‌مین هه‌فته‌دا ده‌ڕژێنه ناو كۆڵان و سه‌رشه‌قامه‌كان و نزیكه‌ی ٨٠ هه‌زار پۆلیسیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌ركدار كراون.