Muhammet Kurşun,Muhammet Ali Kemal,reva haci
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2019
تاران- AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی چووه‌ته ده‌ره‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه جێگره‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه بدۆزێته‌وه، تووشی نائومێدییه‌كی درێژخایه‌ن و په‌ستیی بووه‌ته‌وه.
به‌هرام قاسمی له وه‌ڵامێكی نووسراودا بۆ گوته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد ئیداره‌ی واشنتۆن له هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوییه‌كی نوێدایه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
قاسمی جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه به‌هۆی "دوژمنایه‌تیی دێرینی ئیداره‌ی توندڕه‌وی نوێی" ئه‌مریكاوه، به‌رهه‌ڵستی سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌ی پێش خۆی كردووه و ئه‌و رێبازه‌ی ئیداره‌ی واشنتۆن به سوودوه‌رگرتن له "ناوه‌نده شكسخورادووه ههڵخهڵهتێنراوهكان" له‌لایه‌ن لۆبی تایبه‌تیی و ته‌وژمه جۆراوجۆره‌كانه‌وه، گرتوویه‌تییه به‌ر، خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ناكات.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، ساڵی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی كشاوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا نه‌یتوانیوه جێگره‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی بدۆزێته‌وه، ، تووشی نائومێدییه‌كی درێژخایه‌ن و په‌ستیی بووه‌ته‌وه".
قاسمی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات كه وا خۆی نیشان بدات كه لایه‌نگری دانوستانه و گوتی:
جارێ به‌ڕێز پۆمپیۆ، بهروونو ئاشكرایی گوتی كه ئه‌مریكا دوژمنی ئێرانه. ئه‌م دوژمنایه‌تیه‌ش جگه له دوژمنایه‌تی گه‌لی ئێران هیچی تر نیه. ده‌بێت پۆمپیۆ بزانێت و باشیش تێبگات كه ئێمه به‌هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانی ئێران و ئێرانیه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندی میللی و ستراتیژیمان ده‌پارێزین.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێران له‌پاڵ ئاشتیدایه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی و داواشی كرد كه ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه چاوكراوه‌بن به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ له میانی گوتارێكدا له زانكۆی ئه‌مریكی له قاهیره، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا پشتگیری ته‌واو له ئیسرائیل ده‌كات تاكو خۆی بپارێزێت به‌رامبه‌ر هێرشه سهرشتییهكانی رژێمی ئێران و گوتی، ''ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی توانای سه‌ربازیی پێویستی هه‌بێت تا ئه‌مه به‌رجه‌سته بكات''.