Yusuf Özcan
07 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2020
پاریس – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیف لۆدریان رایگه‌یاند "ده‌بێت ئێران واز له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بهێنێت، هه‌روه‌ها پێویسته دانوستان ده‌ست پێ بكات (له نێوان ئه‌مریكا و ئێران) و ئێران بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".
لۆدریان به كه‌ناڵی BFMTV راگه‌یاند كه ره‌وشه‌كه دوای كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی زۆر ئاڵۆز بووه و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی تا دێت گرژییه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنن و گوتی: "ده‌بێت ئێران واز له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بهێنێت، هه‌روه‌ها پێویسته دانوستان ده‌ست پێ بكات (له نێوان ئه‌مریكا و ئێران) و ئێران بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، پێویسته سه‌قامگیری ناوچه‌كه بپارێزرێت".
جان ئیف لۆدریان سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجی وڵاته‌كه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانه له ناوچه‌كه.
ئەم لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیف لۆدریان دوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی رابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو کە فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئەمریکادا له‌سەر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كوژراون.
له هێرشه‌كه‌دا له‌پاڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، هەروەها ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئێرانی سەربە سوپای پاسداران و پێنج كه‌سی عێراقی كه سه‌رجه‌میان ١٠ كه‌س بوون، كوژران.
دوای رووداوه‌كه رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاندبوو "به رۆیشتنی ئه‌و (قاسم سولەیمانی)، ئه‌و كاره‌ی كه ئەنجامی دەدا ناوه‌ستێنرێت و رێبازه‌كه‌ی كۆتایی نایه‌ت. تۆڵه‌یه‌كی تاڵ چاوه‌ڕوانی تاوانبارانه".
ئایەتوڵڵا عه‌لی خامنه‌یی ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌می سه‌رانسه‌ری له ئێران راگه‌یاندبوو و له جێگه‌ی سوله‌یمانی-یش عه‌مید ئیسماعیل قائانی دانا.
هەر دوای هێرشه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا و ئاشكرایكرد "تۆڵه‌یه‌كی توند" له ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه له كات و شوێنی گونجاو‌دا.