Ahmet Dursun
07 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌سه‌ر فه‌رمانی رابه‌ری ئایینی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته 200 ملیۆن یورۆی بۆ بودجه‌ی فەیلەقی قودس زیاد كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، عه‌لی لاریجانی له میانی گوته‌یه‌كیدا له په‌رله‌مان گوتویه‌تی "به ئامانجی پشتیوانیكردنی فەیلەقی قودس كه خۆڕاگری ناوچه‌كه‌ی له ئه‌ستۆدایه، بۆ دوو مانگی داهاتوو له سندوقی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی 200 ملیۆن یورۆ بۆ بوودجه‌ی فەیلەقی قودس زیادده‌كرێت".
فەیلەقی قودس له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئۆپه‌راسیۆنی هه‌واڵگری - سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات، یه‌كێكه له به‌هێزترین تۆڕه هه‌واڵگرییه‌كانی ناوچه‌كه و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن رابه‌ری ئایینی ئێران عه‌لی خامنه‌ی-یه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
له سێی ئه‌م مانگه‌شدا فه‌رمانده‌ی سوپای قودس و نۆ كه‌سی دیكه له هێرشێكی ئه‌مریكادا لە عێراق كوژران.
دوای رووداوه‌كه‌ش خامنه‌یی له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا رایگه‌یاند "رێبازه‌كه‌ی سوله‌یمانی ناوه‌ستێندرێت و تۆڵه‌یه‌كی به‌زه‌بر چاوه‌ڕێی تاوانباران ده‌كات".
دواتریش جێگره‌كه‌ی سوله‌یمانی، عه‌مید ئیسماعیل قائانی كرد به فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس.