Turgut Alp Boyraz,Mohammed Baqi Hussein
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، له‌كاتی ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئێران له سووریا، ته‌قه له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی كراوه و فڕۆكه‌یه‌كی جۆری F-16ی سوپاكه‌یان خراوه‌ته‌خواره‌وه.
له راگه‌یه‌نراوی سوپای ئیسرائیل‌دا هاتووه "فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی كه له سووریاوه كایه‌ی ئاسمانیی ئیسرائیلی به‌زاندووه، له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه خراوه‌ته‌خواره‌وه. له‌وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپاكه‌مان چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێرانی له خاكی سووریا كرده ئامانج. له‌كاتی هێرشه‌كاندا له سووریاوه فڕۆكه‌كانمان كرانه ئامانج و یه‌كێك له فڕۆكه‌كان خرایه‌خواره‌وه".
راشگه‌یه‌نراوه كه فڕۆكه‌وانه‌كان توانیویانه خۆیان رزگاربكه‌ن و به په‌ره‌شوت له خاكی ئیسرائیل‌دا بنیشنه‌وه و دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، کە هێرشه‌كه‌ی ئێران و سووریا سه‌روه‌ریی خاكی ئیسرائیلی پێشێلكردووه و سوپای ئیسرائیل چاودێریی بارودۆخه‌كه ده‌كات و به‌وپێیه ئاماده‌ی هه‌موو جموجۆڵێکە.