Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
24 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند کە فڕۆكه بۆردومانه‌كانی سه‌ربه هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا له جۆری B-1B Lancer و ئه‌و فڕۆكانه‌ی کە یاوه‌ریان ده‌كردن له‌سەر سنووری كۆریای باكوور فڕینیان ئه‌نجامداوە.
گوته‌بێژی پنتاگۆن، دانا وایت راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "كاته‌كانی به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ فڕۆكه بۆردومانه‌كانی سه‌ربه هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا له جۆری B-1B Lancer له دوورگەی گوامه‌وه بەرزبوونەتەوە و، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی جۆری F-15C Eagle له ئۆكیناوا یاوه‌ریان كردن و به یه‌كه‌وه له كایه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی له سنووری خۆرهه‌ڵاتی كۆریای باكوور فڕینیان ئه‌نجامدا".
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه ئه‌و فڕینه له دوورترین خاڵی باكووری ناوچه‌ی داماڵدراوی سه‌ربازیی ئه‌نجامدراوه، مه‌به‌سته‌كه‌شی نیشاندانی جددیەتی ئه‌مریكایه به كۆریای باكوور.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پنتاگۆندا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و نمایشه خستنه‌ڕووی په‌یامی پێداگری و روونی ئه‌مریكایه به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) ئاماژه‌ی پێكردبوو كه زۆر بژارده‌ی سه‌ربازیی له‌به‌رده‌سته بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌ك. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پاراستنی خۆی و هاوپه‌یمانانی به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی كۆریای باكوور.
وه‌ك دوایین هه‌وڵیش دژ به كۆریای باكوور، چین ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌ی خستۆته‌سه‌ر هاورده‌كردنی جلوبه‌رگ له كۆریای باكووره‌وه و، هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه نهوتیهكانیشی بۆ ئه‌و وڵاته سنوورداركردووه.
دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له گوتارێكیدا له ئالاباما رایگه‌یاند "پیاوی مووشه‌ك بابه‌تێك بوو كه پێویست بوو زۆر پێشتر له لایه‌ن كلینتۆن و ئۆباماوه تاوتوێ بكرایه. پێش ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌بوایه تاوتوێ بكرایه، به‌ڵام نه‌كرا. ئێستا من به‌و بابه‌ته‌وه سه‌رقاڵم چونكه پێویسته چاره‌سه‌ری بكه‌ین".