ئیستەنبوڵ
فیلمی ماندێلا کە باس لە ژیان و سەرھاتی سەرۆکی پێشووی باشوری ئەفریقیا نێڵسۆن ماندێلا دەکا، مانگی شوبات دەکەوێتە سەر شاشەی سینەماکانی تورکیا.
ئەو فیلمە کە چەندین ئەکتەری ناودار وەک ئیدریس ئەلبا، ناۆمیە ھاریس، تۆنی کگۆرۆگە و ریاد مۆسا تێیادا رۆلیان گیراوە، باس لە ژیان، تێکۆشان و سەرھاتی نێڵسۆن ماندێلا دەکا. سیناریۆی ئەو فیلمە لە لایەن ویلیام نیکۆلسۆنەوە ئامادەکراوە و لە لایەن دەرھێنەر ژوستین چادویکیشەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
لەو فیلمەدا کە باسی سەردەمی منداڵیی تا کاتی ھەڵبژاردنی ماندێلا بۆ پۆستی سەرۆکی ئەفریقیای باشوور دەکا، ئیدریس ئەلبا رۆلی سەرۆکی ئەفسوناوی ماندێلاا و ناۆمیە ھاریسیش رۆلی ھاوسەرەکەی دەگێڕن.