ئەنقەرە
فرانسوا ھۆلاند، سەرکۆماری فەرەنسا لەمیانی دیدارێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ کەناڵی ٢٤ فەرەنسی گوتی: "دیجتویا لەجیاتی ئەوەی ھەوڵ بدا کێشەکانی وڵاتەکەی چارەسەر بکا، پێچەوانە ئاڵۆزتری کردووە. بۆیە بەر لە وادەی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار لە ساڵی ٢٠١٥ پێویستە ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێ چونکە ئیتر نشێ دیجتویا لەسەر کار بمێنێتەوە."
ھۆڵاند، رایگەیاند لەبەر ئەوەی شەڕ و پێکدانان لە ئەفریقای ناوەڕاست زیاتر بووە، ژمارەی سەربازە فەرەنسییەکان لەو وڵاتە گەیشتۆتە ھەزار و ٦٠٠ سەرباز.هەروەها گوتی: "بەھۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەو وڵاتە، فەرەنسا ٥٠ ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە. بە شێکی لە سندوقی ئەوروپا و بەشەکەی دیکەی لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دابینکراوە. فەرەنسا لە کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتیی ئەوروپا لە ١٩ تا ٢١ ئەم مانگە پرسی ئەو خەرجیانە باس دەکا.
ئەفریقیای ناوەڕاست بەھۆی شەڕی گروپەکانی کرستیان و موسڵمانان، بە سەدان کەس گیانیان لە دەستداوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، فەرەنسا و یەکێتیی ئەفریقا، بۆ پاراستنی گیانی کەسانی مەدەنی بڕیاریاندا رێوشوێنی ھاوبەش بگرنەبەر.