Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2017
واشنتۆن - AA
فیلیپ بیڵدن كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كردبوو بۆ پۆستی سكرتاریه‌تی هێزه ده‌ریایی وڵاته‌كه‌ی له كاندیدی كشایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جیم ماتیس له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بیڵدن له كاندیدی كشاوه‌ته‌وه.
ماتیس رایگه‌یاند "ئه‌وه بڕیارێكی كه‌سییه، ئه‌گه‌ر نائومێدیش بووبم تێده‌گه‌م و رێز له بڕیاره‌كه‌ی ده‌گرم. ده‌زانم كه به‌شێوازی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان. له كاتێكدا سه‌رۆك سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی دیدی بنیاتنانی سوپاكهمانه، سه‌ركرده‌یه‌كی بۆ پیشنیازدهكهم كه بتوانێت ئیداره‌ی هێزه‌كانی ده‌ریاییمان بكات".
- دووه‌مین كشانه‌وه‌ی كاندیده‌كانی تره‌مپ
كشانه‌وه‌ی بیڵدن له كاندیدی، به‌دووه‌مین درز دێت له حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپدا.
مانگی رابردوو، ئاندریو پودزهر كه تره‌مپ كاندیدی كردبوو بۆ وه‌زاره‌تی كار له كاندیدی كشایه‌وه.
پودزهر ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه پاش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكاری ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.
به‌ڵام هه‌ندێک له بەرپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه پودزهر به‌هۆی نیگه‌رانی له به‌ده‌ستنه‌هێنانی پشتیوانی پێویست له ئه‌نجوومه‌نی پیران له كاندیدی كشاوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، میكایل فلین داوا له رۆبێرت هاروارد كرا بۆ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ویش داواكه‌ی تره‌مپی ره‌تكرده‌وه.