Ramal Mahmood
03 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
پاریس – AA
سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، برنار کازنوڤ لەبارەی قۆناغی ئاگربەستەکەی سووریاوە، رایگەیاند "داواکارین رووسیا کۆتایی بەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بێنێت کە بوونەتە هۆی مەرگەسات".
کازنوڤ لەبارەی ئاگربەستی سەرتاسەری لە سووریا کە بەدەستەبەری تورکیا و رووسیا چووەتە واری جێبەجێکردنەوە بۆ رادیۆی فرانس ئینتەر، دوا.
ناوبراو هیوای خواست کە کۆبوونەوەکانی نێوان لایەنە شەڕکەرەکانی سووریا بەردەوام بێت و گوتی: "هەموو جۆرە هەوڵێکی رووسیا بۆ بەردەوامیدان بەپێکدادانەکانی سووریا بە پێداگیرییەوە ئیدانە دەکەین. داواکارین رووسیا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بێنێت کە بوونەتە هۆی مەرگەسات".
ئاگربەستی سەرتاسەری لە سووریا لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ راگەیەنرا، لەوکاتەوە چەندین جار لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکان پێشێل کراوە. هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن رۆژی شەممە لە راگەیەنراوێکدا هۆشداری ئەوەیان دا کە ئەگەر رژێم بەردەوام بێت لە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە، ئەوانیش چیتر پابەندی ئاگربەستە نابن.