Mazın Asad
03 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2017
بەھۆی قەیرانی برسێتی لە وڵاتی نێجیریا، رۆژانە دوو ھەزار و ٣٠٠ منداڵ دەمرن.
سەرپەرشتیاری پرۆژەی کۆمەڵگەی سڤیلی بەخێوکردن لە نێجیریا، ئوباهـ نایمیکا لە لێدوانێکیدا رایگەیاند بەھۆی کێشەی برسێتییەوە رۆژانە دوو ھەزار و ٣٠٠ منداڵ دەمرن.
نایمیکا ئاماژەی بە ئاماری لێکۆڵینەوەکانی تەندروستی نیشتمانی وڵاتەکەیدا و گوتی: "تەنھا سەدا ١٧ی دایکان لە نێجیریا شیر بە منداڵەکانیان دەدەن. کەموکورتی بەخێوکردن، کاریگەری لەسەر ھۆشی مرۆڤ دروست دەکات. ئەمەش لە ئایندەدا کارێگەری نەرێنی لەسەر نێجیریا دەبێت".
ناوبراو بە پێویستی زانی بەرەنگاری برسێتی ببردرێتەوە و راشیگەیاند پێویستە ھەموو پێکەوە بۆ لەناوبردنی برسێتی کار بکەن.
بەھۆی قەیرانی ئابووری و گەندەڵی لە وڵاتی نێجیریا، ملیۆنەھا کەس بەھۆی ھەژارییەوە دەناڵێنن. ھاوکات بەھۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان بۆکۆ حەرام و ھێزەکانی ئەمنی لە باکووری نێجیریا، ملیۆنەھا ھاووڵاتی ئەو وڵاتە ناچاری کۆچ بوون.