Sangar Hamad Azeez
08 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2016
مارسیلیا - AA
شەوی رابردوو و لە یاری پێش کۆتایی یۆرۆ٢٠١٦دا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا توانی گرێکۆرەی شکستەکانی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکاتەوە و بە دوو گۆڵی خاوێن خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی.
له گێمی یهکهمدا ئهڵمانیەکان زیاتر کۆنترۆڵی تۆپیان کرد و مەترسیان زیاتربوو بەڵام لە خولەکی زیادکراوی گێمی یەکەمدا لێدانێکی سزا لە دژی ئەڵمانییەکان هەژمار کرا و ئەنتۆنیۆ گریزمان توانی بە سەرکەوتوویی گۆڵ تۆمار بکات و فەڕەنسییەکان پێش بخات.
له گێمی دووهمدا ئهڵمانیا جارێکی دیکە ههوڵیدا به کۆنترۆڵی یاریگا شکست به ڕکابهره سهرسهختهکهیان بهێنن بهڵام هیچ ئەنجامی نەبوو تا لە خولەکی ٧٢دا و لە هەڵەیەکی بەرگریدا ئەنتوان گریزمان گۆڵی دووەمی خۆی و دووەمی هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.
بەم ئەنجامەش یاری بە کۆتا هات و هەڵبژاردەی فەڕەنسا شان بەشانی هەڵبژاردەی پورتوگال گەیشتە یاری کۆتایی کە بڕیارە لە ١٠ی ئەم مانگە لە شاری سانت دێنیسی فەڕەنسی بەڕێوەبچێت.