Qais Omar Darwesh Omar
17 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2021
نابلوس - AA
ئەو منداڵە فەڵەستینییەی دوێنێ، بەهۆی دەستڕێژی گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل لە شاری نابلوس کەناراوی خۆرئاوای داگیرکراو برینداربوو، گیانی لەدەستدا.
بەپێی راگەیەندراوێکی نەخۆشخانەی رافیدیە لە نابلوس، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵان کە دوێنێ لە ناوچەی بەیتا باشووری نابلوس لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە بریندارکرا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
منداڵە فەڵەستینییەکە ناوی ئەحمەد زاهی بەنی شەمسە بووە و گولـلەکە بەر سەری کەوتبوو.
سوپای ئیسرائیل دەستڕێژی گولـلە لەو خۆپیشاندرە فەڵەستینیانەدا دەکات کە دژبە دروستکردنی یەکەی جوولەکەنشین لە نزیک ناحیەی بەیتا گرد دەبنەوە.