Dmitri Chirciu,Ali Cura
17 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2021
مۆسكۆ- AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن، تا بڵێی بنیاتنه‌رانه بووه.
ڤلادیمیر پوتین دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن له ڤیلای پارك دی لاگرانژ له شاری جنێڤی سویسرا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد.
پوتین رایگه‌یاند: "له كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ بایدن هیچ دوژمنایه‌تییه‌ك نه‌بوو، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كان به‌ڕێوه‌چوو. له زۆر بابه‌تدا هه‌ڵوێستمان جیاوازه. به‌ڵام هه‌ردوولا خواستی خۆمان له‌باره‌ی تێگه‌یشتن له یه‌كتری، نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كان و گه‌ڕان به‌دوای رێگه‌كاندا نیشاندا. كۆبوونه‌وه‌كه تا بڵێی ئه‌رێنیی بوو".
- باڵیۆزه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی كاره‌كانیان
سه‌رۆكی رووسیا باسی له‌وه‌كرد كه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی باسیان له هه‌ریه‌ك له، سه‌قامگیریی ستراتیژیی، ئاسایشی سایبه‌ریی، پرسه ناوچه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان، هه‌روه‌ها هاریكاریی له جه‌مسه‌ری باكوور كردووه. وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌شی كه پێشتر باڵیۆزی وڵاته‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا به‌مه‌به‌ستی راوێژكردن بۆ وڵاته‌كانی خۆیان بانگ كردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: "پرسی باڵیۆزانمان چاره‌سه‌ركرد. له‌گه‌ڵ بایدن له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین كه باڵیۆزانی رووسیا و ئه‌مریكا جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی كاره‌كانیان".
- راوێژهكان له بواری ئاسایشی سایبه‌ریی
ڤلادیمیر پوتین باسی له‌وه‌كرد كه رووسیا و ئه‌مریكا به‌رپرسیارن له سه‌قامگیریی ستراتیژیی له جیهاندا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ بایدن له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتی كه راوێژه‌کان له بواری ئاسایشی سایبهرییدا ده‌ستپێبكرێن. ئه‌مه زۆر گرنگه".
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە بایدن بە "بکوژ"ی وەسفکردووە و گوتی:
"بایدن، لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی پێوە کردم. لە سەر ئەم بابەتە گفتوگۆمان کرد. ئەو روونکردنەوانەم بە گونجاو زانی. بایدن داوای کۆبوونەوەی لێکردم. کۆبووینەوە و کۆبوونەوەکەمان زۆر بونیاتگەرانە بەڕێوەچوو. جارێکی دیکە ئەوەم بینی کە بایدن کەسێکی خاوەن ئەزموونە. نزیکەی دوو کاتژمێر رووبەروو کۆبووینەوە. لەگەڵ ھەموو سەرکردەیەک کۆبوونەوەیەکی رووبەرووی وا دوورودرێژ ئەنجامنادرێت"
پوتین، نموونەی پرسەکانی ئەفغانستان و عێراقی ھێنایەوە و سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لەو دوو شوێنە ژمارەیەکی زۆری مرۆڤ گیانیان لەدەستداوە و گوتی، "ئیدارەی سیاسی و سەرۆکی وڵاتان بەرپرسن لەوەی لە وڵاتەکانیاندا روودەدات. ھەموو رۆژ کەسانێک لە شارەکانی ئەمریکا بە سەرکردەی رێکخراوەکانەوە دەکوژرێن".
- باس لە گۆڕینەوەی حوکمدراوەکان کرا
ڤلادیمیر پوتین، ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ جۆ بایدن، پرسی گۆڕینەوەی حوکمدراوەکانیشیان باسکردووە و گوتی، "لە بابەتی گەڕانەوەی ھاووڵاتییە حوکمدراوەکانی رووسیا و ئەمریکا دەتوانین چەند چاوپۆشینێک بکەین. وەزارەتی دەرەوەی ھەردوو وڵات کار لەسەر ئەم پرسە دەکەن".
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، ئەوەشی راگەیاند کە بایدن، داوای لێنەکردووە سەردانی ئەمریکا بکات و گوتی، "منیش بایدنم بانگھێشتی رووسیا نەکرد. بەڕای من ئەم جۆرە سەردانانە پێویستیان بە ھەلومەرجی پێویست ھەیە".