ئیستەنبوڵ
سەرۆكی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان یوسف قەرزاوی رایگەیاند: "بۆ شەڕ كرد دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) ھاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەمریكا رەتدەكەمەوە."
قەرزاوی لە راگەیاندراوەكەیدا كە لە سەر تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردووتەوە جەختی لەوەكردەوە، ھاوپەیمانێتیی ئەمریكا كە لە ئامادەكاریی جەنگدایە دژی داعش رەتدەكاتەوە و بە ھەمان شێوە كردەوەكانی داعش-یشی لا پەسەند نییە.
قەرزاوی گوتی: "من وەك بیروبۆچون بە تەواوی لە داعش جیاواز بیر دەكەمەوە بەڵام لەھەمان كاتدا شەڕی ئەمریكاش رەت دەكەمەوە كە بۆ بەرژەوەندیی خۆی شەڕ دەكات نەك بۆ بەهاكانی ئیسلام."