Muhammet Ali Kemal
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
ئەو هێرشبەرە دەمامکدارەی بە چەکەوە لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا هێرشی کردە سەر بانكێک و کەسانی نێو بانکەکەی بە بارمتە گرت، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە شایەتحاڵەکان و پۆلیسەوە دەست کەوتووە، هێرشبەرێکی دەمامکدار بە چەکەوە هێرشی کردووەتە سەر بانکێکی ئەهلی لە شەقامی پێرڤۆمایسکایا و کەسانی نێو بانکەکەی بە بارمتە گرتووە. دوای ئەوەش کە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە، لە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان هێزی ئەمنی و هێرشبەرەکەدا، پێنج لە بارمتەکان ئازاد کران.
دوای ئەوەش کە بارمتە ئازادکراوەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هێرشبەرەکە ماددەی تەقینەوەی پێ یە، هێزەکانی پۆلیس ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر بانکەکە ئەنجام دا و لە ئەنجامدا هێرشبەرەکە کوژرا.
لە کاتێکدا تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب لە هەوڵی پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکەدان، داواکاری گشتیی دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کرد.