Rewa Mahmut Hasan
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2016
مۆسکۆ- AA
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین لەبارەی هێرشە چەکداریەکەی سەر باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تورکیا ئاندرێی کارلۆڤ رایگەیاند کە هەوڵێکی تێکدەرانەیە دژ بە پرۆسەی چارەسەریی و ئەو پەیوەندیانەی تورکیاو رووسیا کەلەبارەی سووریاوە بەرەوپێشچوون.
پوتین لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا گوتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوە دا کە لەئەنجامی هێرشە چەکداریەکەدا کارلۆڤ گیانی لەدەستداوە.
سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەدا کە باشترین وەڵام بۆ هێرشەکەی سەر باڵیۆزی رووسیا، بەهێز کردنی جەنگە دژی تیرۆریزمە و گوتی:" ئەو هێرشە هەوڵێکی تێکدەرانەیە دژ بە پرۆسەی چارەسەریی و ئەو پەیوەندیانەی تورکیا و رووسیا کەلەبارەی سووریاوە بەرەوپێشچوون. لەگەڵ تورکیا لێکۆڵینەوە دەکەین لەبارەی ئەوەی کێ لەپشت ئەو کرداری کوشتنەوەیە.لەوبارەیەوە لە پەیوەنديیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتینە رێککەوتن.وەک رووسیا دەبێت بزانین کە کێ لەپشت ئەو هێرشەوەیە".