Sayed Khodaiberdi Sadat
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2021
کابوڵ – AA
لە ئاکامی ھێرش کردنە سەر دەروازەی مزگەوتی ئەیدگاە لە کابوڵ'ی پایتەختی ئەفغانستان دوو کەس گیانیان لەدەست دا و چواری دیکەیش بریندار بوون.
گوتەبێژی تاڵیبان و "بریکاری یاریدەدەری وەزیری رۆشنبیری" ئیدارەی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاھدی رایگەیاند بە بۆمب ھێرش کراوەتە سەر دەروازەی مزگەوتی ئەیدگاە لە ناوچەی چەمەن ھوزوری لە کابوڵ.
"گوتەبێژی وەزارتی ناوخۆی"ی حکوومەتی کاتی تاڵیبان، سەعید ھۆستی'یش رایگەیاند کە بەپێی زانیارییە بەراییەکان لە ھێرشەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و چوار کەسی دیکەیش بریندار بوون.
تاکوو ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.