Mustafa Deveci
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2021
قودس – AA
هێزه‌كانی ئیسرائیل به پاساوی جیاواز، ١١ فه‌ڵه‌ستینییان له كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو ده‌ستگیر كرد.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی فه‌ڵه‌ستین بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ناری رۆژئاوا.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا، ١١ فه‌ڵه‌ستینی به پاساوی جیاواز ده‌ستگیركراون كه سێیان برا بوون.
ئیسرائیل ماوه ماوه به پاساوی جیاواز هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو و قودسی رۆژهه‌ڵات.