Gökhan Varan
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی له چالاكییه‌كانی گه‌ڕان له‌لایه‌ن كه‌شتی ئۆروچ ره‌یس له ئاوه‌كانی توركیادا ده‌گرێت، دژیه‌كییه‌كی جددییه".
حامی ئاكسۆی وه‌ڵامی پرسیارێكی نووسراوی له‌باره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس، له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی ئۆروچ ره‌یس بۆ گه‌ڕان له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، دایه‌وه.
ئاكسۆی رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی له چالاكییه‌كانی گه‌ڕان له‌لایه‌ن كه‌شتی ئۆروچ ره‌یس له ئاوه‌كانی توركیادا ده‌گرێت، دژیه‌كییه‌كی جددییه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه نەخشه‌ی سیڤیلا كه نوێنه‌رایه‌تی بانگه‌شه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی ده‌ریایی له‌لایه‌ن دووانه‌ی یۆنان-قوبرسی یۆنانی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ره‌وایه‌تی یاسایی نییه و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش كه خاوه‌نی گوتاری هاوشێوه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی دژیه‌كی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: "ئه‌و لایه‌نه‌ی كه گرژییه‌كانی له ئیجه و ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ڵكشاندووه، توركیا نییه، ئیداره‌ی قوبرسی باشوور و یۆنانن. چالاكییه‌كانی یۆنان له ١٢ی ئه‌یلووله‌وه تا ئێستا كه گرژییه‌كانی هه‌ڵكشاندووه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه بۆ رای گشتیی بڵاوكراونه‌ته‌وه".