Behlül Çetinkaya
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كاردانه‌وه‌ی نیشان دا لەهەمبەر بڕیاری دادگای دادی ئه‌ورووپا كه به‌پێی بڕیاره‌كه، ده‌تواندرێت له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا باڵاپۆشی قه‌ده‌غه بكرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سنوورداركردنی باڵاپۆشی پێشێلكارییه‌كی زه‌قی ئازادیی ئاینییه و نووسیوویه‌تی "ئه‌م بڕیاره نموونه‌یه‌كی نوێی هه‌وڵه‌كانه بۆ دژایه‌تیكردنی ئیسلام و پێدانی فۆرمێكی یاسایی و دامه‌زراوه‌یی له ئه‌ورووپا بۆ نه‌مانی سنگفراوانی به‌رامبه‌ر موسڵمانان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هەروەها نووسیویەتی "نه‌مانی رۆحییه‌تی هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ موسڵمانان و ده‌ربڕینی رق و كینه و به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ریان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌بیندرێت و له بواری ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا، په‌راوێز ده‌خرێن و ئه‌مانه به تایبه‌ت كاریگه‌ریی نه‌رێتی زیاتر ده‌كه‌نه سه‌ر ژنانی موسڵمان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای دادی ئەورووپا له كاتێكدا دراوه كه دژایه‌تیكردنی موسڵمانان و رق و كینه به‌رامبه‌ریان زیادی كردووه و تیایدا هاتووه "دادگای دادی ئه‌ورووپا وه‌ك چۆن ئازادیی ئایینی به هیچ زانیووه، هه‌روه‌ها له به‌رگێكی یاساییدا زه‌مینه‌ی بۆ جیاكاری خۆش كردووه. ئیدانه‌ی ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌ین كه له‌ڕووی یاسایی و ویژدانییه‌وه هه‌ڵه‌یه و مه‌ترسیداریشه بۆ هاندانی دژایه‌تیكردنی ئیسلام".
دادگای دادی ئه‌ورووپا ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد ده‌تواندرێت باڵاپۆشی له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی كچ له كۆمپانیاكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا قه‌ده‌غه بكات.
دادگای دادی ئه‌ورووپا كه باڵاترین دادگای یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه و باره‌گاكه‌ی له لوكسهمبورگه، له‌باره‌ی دوو دۆسیه‌وه بڕیاری دا كه به‌هۆیه‌وه ژنانی موسڵمان به‌هۆی باڵاپۆشی له كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان له ئه‌ڵمانیا له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.
له بڕیاره‌كه‌ی دادگادا هاتووه "قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر جۆره هێمایه‌ك كه گوزارشت له بیروباوه‌ڕێكی ئایینی، فه‌لسه‌فی و سیاسیی بكات له شوێنی كارکردندا، به پێویست ده‌زاندرێت بۆ ئه‌وه‌ی بێلایه‌نی نیشان بدات به‌رامبه‌ر كڕیاره‌كان و به‌مه‌یش رێگه ده‌گیرێت له لێكتێنه‌گه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه پێویسته خاوهنكارانیش به‌پیر ئه‌مه‌وه بێن و دادگا نیشتمانییه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپایش له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تدا ره‌چاوی ئه‌مه بكه‌ن.