Islam Doğru
18 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2021
نیویۆرک - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی 26ی تەمووز سەردانی ئەمریکا دەکات.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کۆشکی سپی میوانداری کازمی دەکات و لە سەردانەکەدا جەخت لە هەماهەنگی ستراتیجی و کاری هاوبەشی نێوا هەردوو وڵات دەکرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە میانەی سەردانەکەدا، سەرنج دەخرێتە سەر پرسەکانی وەک پەروەردە، تەندرووستی، کولتوور، وزە و ئاووهەوا، هەروەها لە پرسە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان بەتایبەت بۆ ریشەکێش کردنی داعش، ئەمریکا هەماهەنگییەکانی لەگەڵ عێراق بەهێزتر دەکات.