Mohammed Baqi Hussein
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2017
ئۆتاوا - AA
- كه‌نه‌دا بڕی زیاتر له 28 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری بۆ ئه‌و خێزانانه ته‌رخان ده‌كات، كه خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كانیان له‌ده‌ستی داعش له سووریا و عێراق.
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا كریستیا فریلاند لهروونكردنهوهیهكدا رایگه‌یاند کە وڵاته‌كه‌ی به‌شێوازێكی چالاك به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی داعش.
كه‌نه‌دا بڕی زیاتر له 28 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری بۆ ئه‌و خێزانانه ته‌رخان ده‌كات، كه خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كانیان له‌ده‌ستی داعش له سووریا و عێراق.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا كریستیا فریلاند لهروونكردنهوهیهكدا رایگه‌یاند کە وڵاته‌كه‌ی به‌شێوازێكی چالاك به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووانی ده‌ستی داعش.
فریلاند رایگه‌یاند به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی دژی داعش ده‌كات كه بڕیاره 22ی ئازار له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌واوی پێشڕه‌وییه‌كانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی ته‌مووزی 2016 هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
ناوبراو راشیگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی بڕی زیاتر له 28 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری بۆ ئه‌و خێزانانه ته‌رخان ده‌كات، كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كانیان له‌ده‌ستی داعش له سووریا و عێراق.
فریلاند رایگەیاندووە: "ئه‌و هاوكارییه، پێویستییه به‌په‌له‌كانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه ده‌سته‌به‌رده‌كات و هاوكاریان ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان. كه‌نه‌دا سووره له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و هاوكاریكردنی زیانلێكهوتووان. هاوكاریی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له هاوئاهەنگی زیاتر بۆ خێراتركردنی له‌ناوبردنی داعش".
ناوبراو رایگه‌یاند کە بڕی 28 ملیۆن و 35 هه‌زار دۆلار له‌ڕێگای پڕۆگرامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی ناوچه رزگاركراوه‌كان له‌لایه‌ن كه‌نه‌داوه دابین ده‌كرێـت و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:-
- سێ ملیۆن دۆلار بۆ خه‌ڵكی مووسڵ و ئه‌نبار
- دوو ملیۆن دۆلار بۆ خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا، ره‌بیعه، زومار و سنونی
- سێ ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێشێلكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له عێراق و سووریا
- سێ ملیۆن دۆلار بۆ گرتنه‌ده‌ستی بابه‌تی ناكۆكییه‌كانی نه‌رویج و رێككه‌وتنه‌كانی عێراق له‌باره‌ی خانوو، زه‌وی و موڵكه‌وه.
- دوو ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار بۆ پاراستنی گۆڕهبهكۆمهڵهكانی عێراق و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی زیانیان لێكه‌وتووه.
- ملیۆنێك و 600 هه‌زار دۆلار بۆ هاوكاریكردنی پڕۆژه‌كانی بووژاندنه‌وه له عێراق.
- 400 هه‌زار دۆلار بۆ میكانیزمه سه‌ربه‌خۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میكانیزمه‌كانی كۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
- 435 هه‌زار دۆلار بۆ هاوكاریی پارێزه‌ره سوورییه‌كان و هه‌وڵه یاساییه‌كان.
- 12 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و پڕۆگرامه هاوبه‌شانه‌ی له‌گه‌ڵ بریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌برێت.