مه‌قادیشۆ
ڕێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لشەباب له سۆماڵ، كوژرانی ئه‌حمه‌د غودانی سه‌ركرده‌كه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه. له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی ڕێكخراوه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، له هێرشه ئاسمانیه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه كه ئاماژه به ناوه‌كه‌ی نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ غودانیدا كوژراوه.
له ڕوونكردنهوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌بو عوبه‌یده ئه‌حمه‌د عومه‌ر خراوه‌ته شوێنی غودانی و به‌رده‌وامیش ده‌بن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌فریقیا كه پاڵپشتی حكومه‌تی سۆماڵ ده‌كه‌ن.
پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كوژرانی ئه‌حمه‌د غودانی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لشه‌بابی له هێرشێكی سوپای وڵاته‌كه‌یدا له سۆماڵ ڕایگه‌یاند.
غودانی له لیستی داواكراوانی ئه‌مریكادا بوو، كه ریزبه‌ندی هه‌شته‌می گرتبوو.