Gülşen Topçu
09 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2018
رامه‌ڵڵا - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ته‌یسیر جهرادات رایگه‌یاند كه كۆلۆمبیا دانی ناوە به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، تەیسیر جهرادات ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رۆكی پێشووی كۆلۆمبیا، خوان مانوێل سانتۆس پێش ته‌واوبوونی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ریاز مالیكی كردووه و تیایدا رایگه‌یاندووه كه بڕیاریداوە بەفەرمی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین بناسێنێت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ته‌یسیر جهرادات باسی له‌وه كرد كه ریاز مالیكی له‌گه‌ڵ خوان مانوێل سانتۆس كۆبوونه‌وته‌وه و بڕیاری ناساندنهكه به خۆی گوتراوه.
ته‌یسیر جهرادات ستایشی ئه‌و بڕیاره‌ی كۆلۆمبیای كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه ئه‌نجامی دیپلۆماسییه‌تی فه‌ڵه‌ستینه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، 139 ده‌وڵه‌ت به‌فه‌رمی دانیان ناوە به فه‌ڵه‌ستیندا.