Sami Anwar Rashad Ahmed, Muhammed Semiz
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
ئیستانبوڵ – AA
له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنێکی سوپای میسر له نیچمه‌دوورگه‌ی سینا ١٣ چه‌كدار له‌چالاكی خران.
گوته‌بێژی سوپای میسر، غه‌ریب عه‌بدولحافز له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا له نیچمه‌دوورگه‌ی سینا ١٣ چه‌كدار له‌چالاكی خران و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و بڕێك ته‌قه‌مه‌نی چهكدارانیشدا گیراوه.
هه‌رچه‌ند غه‌ریب عه‌بدولحافز به روونی ژماره‌ی بریندار و كوژراوانی سوپای میسری بڵاو نه‌كرده‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه "نۆ سه‌رباز كوژراون یان بریندار بوون".
سوپای میسر له ٢٩ی شوبات به به‌شداری یه‌كه‌كانی هێزه وشكانی، ئاسمانی و ده‌ریایییه‌كان "ئۆپه‌راسیۆنی سینا ٢٠١٨"ی ده‌ست پێ كرد له نیمچه‌دوورگه‌ی سینا، بۆ سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه‌ی به "تیرۆریست و ته‌كفیری" ناویان ده‌بات.