Adam Abu-bashal
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ئابوجا – AA
له ئاكامی هێرشێکی چه‌كدارییدا لە ویلایه‌تی به‌نوی وڵاتی نێجیریا ١٧ كه‌س کوژران.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو هێرشی چه‌كدارییان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی ئاگاتو و كاستینا ئالا له ویلایه‌تی به‌نوی.
له ئاكامی هێرشه‌كاندا ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
به‌هۆی ئه‌نجامدانی هێرشی چه‌كداریی به ماتۆرسكیل له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، به‌كارهێنانی ماتۆرسكیل له چه‌ند ویلایه‌تێكی نێجیریا قه‌ده‌غه كراوه.
له‌و ویلایه‌ته به‌هۆی ناكۆكی له‌نێوانیان له‌سه‌ر زه‌وی ماوه ماوه پێكدادانی توند له‌نێوان فولانییه ئاژه‌ڵداره‌كان و ئه‌و خێڵانه روو ده‌دات كه به ئاژه‌ڵدارییه‌وه سه‌رقاڵن.