Mesut Zeyrek,Muhammet Ali Kemal
09 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
كۆڵن- AA
له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا پرۆژه‌ی یه‌ك ماڵ - "House of One" كه مه‌به‌ست لێی كۆكردنه‌وه‌ی په‌رستگاكانی سێ ئایینه له یه‌ك شوێندا، دوای كشانه‌وه‌ی خاوه‌نی زه‌وییه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵاچی (فه‌تۆ) به‌شداریی تێدا ده‌كات، وه‌ستێنرا.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت پرۆژه‌ی یه‌ك ماڵ كه بڕیاربوو له گۆڕه‌پانی پێتری درووستبكرێت، به‌هۆی كشانه‌وه‌ی زه‌وییه‌كه‌وه، به‌ره‌وڕووی ئاینده‌یه‌كی نادیار بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای لۆكاڵیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، خاوه‌نی زه‌وییه‌كه، به‌ڵێنده‌ری به‌رلینی، كاترین ده‌سمان هۆكاری كشانه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه "جگه له فه‌تۆ هیچ نوێنه‌رێكی دیكه‌ی موسڵمانان به‌شداریی له پرۆژه‌كه‌دا ناكه‌ن و ئه‌و رێكخراوه‌ش به‌رپرسه له هه‌وڵی كوده‌تای ١٥ی تهمووز له توركیا".
كاترین ده‌سمان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه "ناتوانم له‌جیاتی هاندانی گفتوگۆ و تێگه‌یشتن له نێوان ئاینه‌كاندا، پشتیوانیی له پرۆژه‌یه‌ك بكه‌م كه پێكدادانی نوێ ده‌هێنێته ئاراوه".