Muhammet Ali Kemal
06 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
كاتماندو- AA
له نیپاڵ له ئه‌نجامی پاككردنه‌وه‌ی شاخی ئێڤرێست، نزیكه‌ی ١١ تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكرایه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی نیپاڵ ئاشكرایانكرد، له رۆژی ١٤ی نیسانه‌وه كه حكوومه‌تی نیپاڵ "هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ساگارماتا"ی ده‌ستپێكردووه، نزیكه‌ی ١١ هه‌زار كیلۆ خۆڵ و خاشاك كۆكراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شتیاریی نیپاڵ، داندو راج گیمیرێ، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له ئه‌نجامی پاككردنه‌وه‌ی شاخی ئێڤرێست بۆ ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته، كیسه و عه‌لاگه‌ی خۆڵ، قوتوی خواردنی به‌ستوو، شوشه و بتڵی ئۆكسجین، كۆكراونه‌ته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ته‌رمی چوار شاخه‌وان كه پێشتر له‌سه‌ر چیاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌ڵام به‌هۆی به‌فره‌وه نه‌توانراوه ته‌رمه‌كانیان بدۆزرێته‌وه، دۆزراونه‌ته‌وه.
داندو راج گیمیرێ تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌كه نزیكه‌ی ٢٠٧ هه‌زار دۆلاری تێچووه.